كۆتایی سه‌د ساڵ ته‌نیایی "گابریێل گارسیا ماركز"
نووسه‌ری73 ساڵه و ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری ئه‌ده‌بیاتی ئامریکای لاتین و هه‌موو دنیا خۆی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دوور خستۆته‌وه، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌ها ده‌ستی به سه‌ر ژیانی دا گرتوه که بۆ خۆشی هیچ هیوایه‌کی به ژیان نه‌ماوه.
مارکز له گۆشه‌ی ته‌نیایی خۆی دا نامه‌یه‌کی وه‌ک ماڵئاوایی بۆ دۆستانی خۆی نوسیوه:
مارکز له گۆشه‌ی ته‌نیایی خۆی دا نامه‌یه‌کی وه‌ک ماڵئاوایی بۆ دۆستانی خۆی نوسیوه:
".... ئه‌گه‌ر خودا بۆ کاتێک له بیری چووبایهوه که من بووکه‌ڵه‌یه‌کی کۆنم و به‌شه ژیانێکی بچووکی پێ بهخشیبایهم، ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ده‌هاتنه مێشکمه‌وه نه‌مگوتبا، به‌ڵکوو بیرم دهکردهه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌مگوت .. له باوه‌ڕی من دا ئیعتباری هه‌موو شتێک نه‌ک له بایه‌خی ئه‌و شتانه دا به‌ڵکوو له مانای ئه‌و شتانه دایه .. که‌متر ده‌خه‌وتم و زۆرتر خه‌ونم ده‌بینی، چونکه ده‌مزانی له هه‌ر خوله‌کێک دا که چاومان له سه‌ر یه‌ک داده‌نێین، 60 چرکه "ڕووناکی" مان له ده‌ست داوه .. کاتێک ئه‌وانی تر ڕاده‌وه‌ستان من ده‌ڕۆیشتم و کاتێک ده‌خه‌وتن، من شه‌ونخوونیم ده‌کێشا .. ئه‌گه‌ر قسه‌یان کردبا، گوێم لێ ده‌گرتن و له خواردنی "بهستهنیهک" چێژم وه‌رده‌گرت.
ئه‌گه‌ر به‌شه ژیانێکم بدرابایه، به‌رگێکی ئاساییم له به‌ر ده‌کرد .. به‌ر له هه‌موو شتێک چاوم ده‌بڕیه خۆر و له دوایه‌ش دا دڵ و روحم ڕووت ده‌کرده‌وه .. ئه‌گه‌ر لێدانی دڵ له سێنگم دا به‌رده‌وام با، ڕق و نه‌فره‌تم له سه‌ر سه‌هۆڵ ده‌نووسی و چاوه‌ڕوانی خۆرهه‌ڵات ده‌مامه‌وه.
له سه‌ر ئه‌ستێره‌کان به خه‌ونه‌کانی "وان گۆگ" هه‌ڵبه‌ستی "به‌ندێتی"(1)م ده‌کێشایه‌وه و به ده‌نگی نه‌رمی "سرات"(2) گۆرانیه‌کی ئه‌وینداریم پێشکه‌شی مانگ ده‌کرد .. به ئه‌سرینی چاوه‌کانم گوڵه سووره‌کانم ئاو ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئێشی دڕوو و ماچی گه‌ڵاکانیان له نێو گیانم دا بنیشێت.
ئه‌گه‌ر به‌شه ژیانێکم بوایه ئه‌وینم ده‌کرده هه‌وێنی ژیانم بۆ ئه‌وه‌ی به مرۆڤه ئه‌وینداره‌کان پیشان بده‌م که له هه‌ڵه دان ئه‌گه‌ر پێیان وایه کاتێک پیر بوون ئیتر ناتوانن دڵداری بکه‌ن! دوو باڵی فڕینم ده‌دا به هه‌موو مناڵێک و لێیان ده‌گه‌ڕام تا خۆیان فێری فڕین بن .. به به‌ساڵاچووه‌کانم ده‌گوت که مه‌رگ نه‌ک به پیری به‌ڵکو به " له بیرچوونه‌وه‌یه" ...
زانیومه مرۆڤێک ته‌نیا ئه‌و کاته مافی هه‌یه له به‌رزه‌وه بڕوانێته مرۆڤێکی تر که ناچار بێت یارمه‌تی بکات له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ .. من زۆر شت له ئێوه فێر بووم و ئێستا کاتێک جانتای سه‌فه‌ری به‌ره‌و نه‌مان ده‌پێچمه‌وه، هه‌موویانی تێدهخهم ..
1- هۆنه‌ر ( شاعیر )ێکی ئۆرۆگۆیی
2- گۆرانی بێژێکی به ناوبانگی ئیسپانیایی
وه‌رگێڕان: سمه ئیبراهیمی