ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان).
داخوازییه‌كانیشمان ئه‌وانه‌ن:
- ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون.- ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران.- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن.- به ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێ‌تاوان.- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به هیچ بیانوویه‌که‌وه سه‌رکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاسایی‌ی هه‌ر مرۆڤێكه!.!