چه‌ند مه‌ته‌ڵ:
- چ شتێک کاژه‌ڵه‌کان دێنێته پێکه‌نین؟
- نووسه‌ری جۆکه بێناوه‌کان کێیه؟
- ئه‌و ڕه‌موزنه پیره‌ی جۆک ساز ده‌کات و له هه‌موو شوێنێک بڵاویان ده‌کاته‌وه، کێیه؟ له کام ژێرخان خۆی حه‌شار داوه؟
- حه‌زره‌تی نووح بۆ مێشووله‌ی هێنایه ناو پاپۆڕه‌که‌ی؟
- ئه‌ی ژماره‌ی په‌یکه‌ره له ناو چووه‌کان هێندی ئه‌وانه‌ی ماون، ده‌بن؟
- ئه‌گه‌ر زانیستی پێوه‌ندیه‌کان هێنده په‌ره‌ی ساندوه، بۆ ئێمه ڕۆژ به ڕۆژ که‌ڕ و لاڵتر ده‌بین؟
- بۆ هیچ که‌س، ته‌نانه‌ت خوای مه‌زنیش له قسه‌کانی زانایانی پێوه‌ندیه‌کان تێناگه‌ن؟
- بۆ کتێبه‌کانی ئامۆژگاری سێکس، ویستی سێکس بۆ چه‌ندین ساڵ له ناو ده‌به‌ن؟
- له کاتی شه‌ڕ دا کێ چه‌ک ده‌فرۆشێ؟
چه‌ند ڕوانگه :
- ده‌مه‌و ئێواره له ڕوانگه‌ی کوند، چه‌کچه‌کیلکه، قه‌ره‌ج و دز کاتی چێشته‌نگاوه.
- باران بۆ گه‌ڕۆک ڕقی خوا و بۆ وه‌رزێر ڕه‌حمه‌ته.
- گه‌ڕۆک له ڕوانگه‌ی دانیشتوانی شوێنێک، گاڵته‌جاڕه.
- کریستۆف کۆلۆمب به کۆڵوانه سووره مه‌خمه‌ره‌که‌ی و کڵاوه تووکنه‌که‌ی له چاوی سوورپێسته‌کانی کارائیب دا توتیه‌کی مه‌زن بوو.
- له ڕوانگه‌ی باشوور، هاوینی باکوور، زستانه.
- مانگایه‌ک که هێندوو به پیرۆزی ده‌زانن، خه‌ڵکی تر وه‌ک هه‌مبرگرێکی مه‌زن لێی ده‌ڕوانن.
- زۆر له زانایانی له‌ش ساغی ده‌یانزانی نه‌خۆشیه‌ک به نێوی " سوءهاضمه" هه‌بوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌خۆشی بڕسیه‌تیان نه‌بیستوه .
- بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی جیهان، ڕۆژی ڕۆژئاوا شه‌وه.
- هێندیه‌کان له پرسه دا جلی سپی له به‌ر ده‌که‌ن.
- له ئوروپای کۆن دا ڕه‌نگی ڕه‌ش، ڕه‌نگی زه‌وی به پێز و ڕه‌نگی ژیان بوو، سپیش ڕه‌نگی ئێسقان و نه‌مان.
- پیاوماقوولانی هه‌رێمی شۆکۆی کۆلۆمبیا پێیان وابوو، ئاده‌م و حه‌وا ڕه‌ش پێست بوون و کوڕه‌کانیان هابیل و قابیلیش هه‌روه‌ها. کاتێک قابیل، هابیلی به ته‌ڕکه دارێک کوشت، خوا ڕقی هه‌ڵسا و قابیل له ترسی خوا و تاوانه‌که‌ی سپی هه‌ڵگه‌ڕا و هه‌روا مایه‌وه، هه‌موو سپی‌یه‌کان نه‌وه‌ی قابیلن.
مافی بزڕکاندن:
هه‌زاره‌یه‌ک ده‌ڕوا و یه‌کی تر ده‌گاتێ. کات هیچ گوێ ناداته ئه‌و ڕێ و شوێنه‌ی بۆمان داناوه تا له خزمه‌تتمان دابێت، به‌ڵام هه‌موو دنیا ڕێز له‌م ڕێ و شوێنه ده‌گرێ و لێی ده‌ترسن. ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ وته‌بێژه زۆربڵێکان تا له سه‌ر چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی فه‌رمایشی ئاگرین بفه‌رموون و بۆ نوێنه‌رانی ڕقی "خوا" ش، ئاخر زه‌مان و لێک هه‌ڵوه‌شانی گشتی ڕابگه‌یێنن. له کاتێک دا زه‌مان به زمانی به‌ستراو به ڕێی خۆی دا ده‌ڕوا و له‌وبه‌ری ڕاز و هه‌رمان دا درێژه به ڕێی خۆی ده‌دات.به ئاشکرا بڵێم که‌س له ڕه‌وتی مێژوو به‌رگری ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر مێژوو هه‌ڵبژارده‌ش بێت، پێویسته هه‌ر که‌س له خۆی بپرسێت که داهاتوو چۆن ده‌بێت، به‌ڵام کێ ده‌زانێت؟ ته‌نیا له‌وه دڵنیاین که ئێمه مرۆڤه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و ته‌نانه‌ت هه‌زاره‌ی ڕابردووین. ئه‌گه‌رچی بۆمان ڕوون نیه داهاتوو چۆن ده‌بێت، لانی که‌م ده‌توانین و مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌و جۆره‌ی ده‌مانهه‌وێ له مێشکی خۆمان دا بیبینین.
له ساڵه‌کانی 1948 و 1976 دا ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان لاپه‌ڕه‌یه‌کی دوور و درێژی له مافه‌کانی مرۆڤ په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ببینێ و ببیسێ و بێده‌نگ بێت. ئه‌وه بۆ مافه جاڕ لێدراوه‌کان ئاوایه، جا ئه‌گه‌ر بمانویستبایه مافه ڕانه‌گه‌یندراوه‌کانی وه‌کوو مافی" خه‌ون دیتن" به‌ڕێوه به‌رین یان چه‌ند قسه‌یه‌کمان بزڕکاندبایه، چ ده‌بوو؟
ئێتیۆپیا:
- بۆ کێشانه‌وه‌ی دنیایه‌کی تر ده‌بێ نیگاکانمان له‌و ڕه‌شاییه‌ی ئێستا بگوازینه‌وه، دنیایه‌ک که به تاڵ بێت له ژه‌هری ترس و قینی مرۆڤ.
- چیتر ماشێنه‌کان مرۆڤ ڵیناخوڕن، کۆمپیوتێره‌کان به‌رنامه‌ی ژیانیان بۆ داناڕێژن، دووکانه‌کان نایانکڕن و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان لێیان ناڕوانن.
- چیتر ته‌له‌ڤیزیۆن گرنگترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه نابێت و وه‌ک ماشێنی جلک شۆری و ئوتوو له گه‌ڵی ده‌جووڵێنه‌وه.
- مرۆڤه‌کان چیتر بۆ کارکردن ناژین، به‌ڵكو بۆ ژیان کردن کارده‌که‌ن.
- که‌ریه‌تی سزای بۆ داده‌نرێت و ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که بۆ ده‌ستکه‌وت و بردنه‌وه ژیان ده‌که‌ن، نه‌ک بۆ ژیان بۆ خۆی. وه‌ک باڵنده‌یه‌ک که ده‌چریکێنێ و بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چیه، یان مناڵێک که کایه ده‌کات و نازانێ کایه چیه.
- چیتر لاوه‌کان له به‌ر نه‌چوون بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی زیندانی ناکه‌ن به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وانه‌ی به پێی خۆیان ده‌چن بۆ سه‌ربازی ده‌بێ بگیرێن.
- لێزانانی ئابووری، ئاستی ژیان به پێی ڕێژه‌ی خه‌رجکردن و ژماره‌ی شته‌کان هه‌ڵناسه‌نگێنن.
- ئاشپه‌زه‌کان چیتر پێیان وانیه که قرژاڵه‌کان پێیان خۆشه به زیندوویی له ئاو دا بکوڵێن.
- مێژوونووسان ئێتر پێیان وانیه که وڵاتان پێیان خۆشه داگیر بکرێن.
- سیاسه‌توانان ئیتر ناڵێن به‌خته‌وه‌رن ئه‌و هه‌ژارانه‌ی به خه‌یاڵ پڵاو ده‌خۆن.
- مردن و پاره ده‌سه‌ڵاتی جادوویی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و چیتر مردن و پاره خراپکارێک ناکه‌نه مرۆڤێکی ڕێزدار.
- ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ باوه‌ڕ نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کارێک بکات، وه‌ک قاره‌مان یان گێل لێی ناڕوانن.
- دنیا چیتر دژ به هه‌ژاران، به‌ڵکو دژ به هه‌ژاری شه‌ڕ ده‌کات.
- پیشه‌ی چه‌کسازی چاره‌یه‌کی جیا له مایه‌پووچ بوون بۆ نامێنێته‌وه، خوارده‌مه‌نی، شتومه‌کی تیجاری نابێت و که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی گرتن سه‌ودایان پێناکرێت، چون خوارده‌مه‌نی و که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی گرتن مافی مرۆڤن.
- که‌س له برسان نامرێ و منداڵانی سه‌ر شه‌قام وه‌ک زبڵ و خۆڵ نابیندرێن، چون مناڵێک له سه‌ر شه‌قامه‌کان نامێنێ.
- مناڵی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ک ته‌لیسه پاره چاولێناکرێ.
- فێرکردن و په‌روه‌رده ته‌نیا بۆ ده‌ست ڕۆیشتووه‌کان نابێت.
- پۆلیس جێ ڕقی ئه‌و که‌سانه نابێ که ناتوانن بیکڕن.
- یه‌کسانی و ئازادی، ئه‌و جووته خۆشکه لێکدابڕاوه، دیسان شان له شانی یه‌ک ده‌سوون.
- ژنێکی ڕه‌ش ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری برزیل و ڕه‌شێکی تر هی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان، سوور پێستێک له گواتامالا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و یه‌کێکی تر له پێرو.
- دایکی پیرۆزمان " کلیسا " هه‌ڵه‌ی ده‌ستووره‌کانی مووسا ڕاست ده‌کاته‌وه، شه‌شه‌مین ده‌ستوور بڕیار ده‌دات که " جێژنی جه‌سته " بگیرێت.
- کلیسا ده‌ستوورێک ده‌دات که کاتی خۆی خوا له بیری کردبوو، ئه‌ویش ڕێزگرتن له سروشت که تۆش به‌شێکی له ئه‌و. - وشکه‌ڵانی جیهان و ڕووحی مرۆڤ دیسان داری لێده‌ڕوێ.
- ئاسۆیه‌ک بۆ هیوا لێبڕاوان ده‌دره‌وشێ و ونبوه‌کان ده‌بیندرێنه‌وه.
- ئێمه ده‌بینه هاووڵاتی و هاوسه‌رده‌می هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی وێڵی به‌رابه‌ری و خوازیاری جوانین، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ینه سنووره‌کان یان زه‌مانه‌کان جا له هه‌ر کوێ له دایک بووبێین یان له هه‌ر کوێ ژیابین.
- " که‌ماڵ" شتێکی نه‌ویسته و ته‌نیا بۆ خواکان ده‌مێنێته‌وه.
- به‌ڵام مه‌خابن له‌م دنیا شێت و هیچ و پووچه دا هه‌موو شه‌وێک وه‌ک دوایین شه‌وی ژیان سه‌یر ده‌کرێت و هه‌موو ڕۆژێک وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژ.

نووسینی Eduardo GALEANO
سه‌رچاوه: Le Monde diplomatique
وه‌رگێڕان: سمه ئیبڕاهیمی
سه‌رچاوه: Le Monde diplomatique
وه‌رگێڕان: سمه ئیبڕاهیمی