.....
پێم وایه بینه‌ری ئه‌م وێبلاگه هه‌ر خۆمم و به‌س، ئه‌وه چه‌ند ڕۆژی ڕه‌به‌قه له گه‌ڵی خه‌ریكم، بۆم جێبه‌جێ نابیتن، خوا هه‌ڵناگریت جه‌ماعه‌تی كورد ئای تی زۆر هه‌وڵیان له گه‌ڵ دام، به‌ڵام باش هه‌ر نه‌بوو، هیوادارم بتوانم چێی بكه‌م، قسه‌ی خۆمان بیت گه‌لێكم قسه له دڵ دابوو،خۆشی خۆشیم بوو ئه‌وه وێبلاگێ لۆخۆم ساز ده‌كه‌م وهه‌موو قسه‌كانم ده‌نوسم به ناشكوری نه‌بێت ئه‌وه سه‌ری نه‌گرت. كورد گوته‌نی"هه‌رچی له سه‌ر سه‌برانه له سه‌ر خێرانه" بۆ كوێ ده‌چیت، تۆ بڵێی هه‌روا بمێنیت؟ منیش به مراد ده‌گه‌م په‌نا به كورد ئای تی ئه‌وانه‌ی بۆیان ده‌خوێندرێته‌وه تكایه با چاوه ڕوان بن، تا چه‌ند ڕۆژی تر یان ده‌بم به خانی خانان یان ده‌بم به تۆزی بانان. جارێ به‌دوعا.