100 خاڵی به که‌ڵک بۆ دۆڕاندن!
سه‌رچاوه: ئه‌نستیتۆ دێموکڕاتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پرسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و له ئینگلیزیه‌وه: سمایل ئیبراهیمی
[ ئه‌م بابه‌ته به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نستیتۆی دێموکڕاتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پرسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، ده‌قی بابه‌ته‌که له ژێر سه‌ردێڕی "100 پێشنیار بۆ دۆڕاندن له هه‌ڵبژاردن دا" زیاتر بۆ یارمه‌تی رێکخراوه سیاسیه‌کان له کاتی هه‌ڵبژاردن دا ئاماده کراوه، به‌ڵام به‌شێکی زۆری تایبه‌ته به چۆنیه‌تی ڕێبه‌ری کردنی ڕێکخراوی سیاسی به گشتی، هه‌ر بۆیه به له‌به‌ر چاوو گرتنی هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی کوردستان و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان هه‌وڵم داوه خاڵه گشتی وگرینگه‌کانی لێره‌دا کۆبکه‌مه‌وه و ئه‌و وه‌رگێڕانه هه‌موو خاڵه‌کانی تێدا نه‌هاتوه_ و_ ]
***
1. هه‌ڵبژاردن
* له ماڵێ بمێنه‌وه، هیچ مه‌که: هه‌موو که‌س حیزبه‌که‌ت و پاڵێوراوانت ده‌ناسێت، ده‌زانن چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه و ده‌نگت بۆ ده‌ده‌ن.
* گوێ مه‌ده به یاساکانی هه‌ڵبژاردن.
2. فێرکاری
*پالێوراوان و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ت هه‌موو شتێک ده‌زانن، پێویست ناکات هیچیان فێر بکه‌ی و ئه‌رکه‌کان به باشی ڕاده‌په‌ڕێنن.
* زۆر سه‌رقاڵی و هه‌موو شتێکیش ده‌زانی و کاتی فێر بوونت نیه و پێویستیشت به زانیاری زیاتر نیه.
* وڵاته‌که‌ت و حیزبه‌که‌ت زۆر تایبه‌تی و تاقانه‌ن و بۆ خه‌م لێ خواردن نابێت.
3.ڕێکخستن و قه‌واره
گه‌ڵاڵه:
*ته‌نیا ئه‌مرۆ ببینه،بۆ سبه‌ی خوا که‌ریمه.
* قه‌واره‌ی دیاریکراوی حیزبیت نه‌بێت.
* کومیته‌ی پلاندانان بێ که‌ڵکه، له گۆتره کاره‌کان باشتر ده‌بن.
* نوێنه‌رێک به ته‌نیا هه‌موو شتێک ده‌زانێت، پێویست به هه‌یئه‌ت ناکات.
*کۆبوونه‌وه حیزبیه‌کان زۆر بێتام و که‌ڵکن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕێک و پێکی و له شوێنێکی تایبه‌ت دابگیرێن، زوو زوو کات و شوێن بگۆره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان لێیان تێک بچیت و سه‌رت ئاسوده بکه‌ن.
* سه‌رکه‌وتن له ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی دایه. دڵنیا به هه‌موو ئه‌ندامان دژی یه‌کتربن.
بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی:
*هه‌رگیز که‌سانی زانا و لێهاتوو بۆ ڕێبه‌رایه‌تی دیاری مه‌که، باشتره هه‌واڵان و هاوبیران وخزمه‌کانی خۆتان بن.
*پرس وڕا به به‌ده‌نه‌ی حیزب و هاوپه‌یمانان مه‌که بۆ پلان دانان.
* گوێ مه‌ده به قسه‌ی "ستالین": متمانه پێ کردن باشه به‌ڵام کۆنترۆل کردن باشتره .
*که‌س به‌رپرسی پێوه‌ندی ناوخۆیی نه‌بێ.
*قه‌ت هیچ مه‌نووسه به‌تایبه‌ت ڕێ‌و شوێنه‌کان، تێکه‌ڵ پێکه‌ڵتر بێت باشتره.
بێ متمانه‌یی:
*هه‌موو که‌س مافی هه‌یه هه‌موو شتێک بزانێت.
*ئه‌گه‌ر هه‌واڵێکی ناخۆشت پێگه‌یشت به هه‌مووانی بڵێ، زۆر قازانجه.
*هه‌موو نه‌هێنیه‌کانت به دژبه‌ره‌کانت بڵێ.
پاره:
*پاره پێویست نیه، یارمه‌تی کۆکردنه‌وه بێکه‌ڵکه.
*باشتره پاره له به‌ر ده‌ست بێت، به‌شی ماڵی ده‌بێته هۆی ژانه‌سه‌ر.
پێوه‌ندیه‌کان:
*ڕێکخه‌ری کار و باری سیاسی پێویست نیه.
*به‌رپرسی ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کان پێویست نیه.
*وته‌بێژی فه‌رمی بێ خێره، با هه‌ر نه‌بێ یان با چه‌ند که‌س بن و هه‌ر که‌س بۆ خۆی بێژێ.
*که‌س به‌رپرسی ته‌بلیغات نه‌بێ، که‌س مافی ته‌بلیغاتی پێ نه‌درێت.
* ته‌بلیغات با به دڵی خۆت بێت و پێویستت به پسپۆڕ و شاره‌زای ته‌بلیغات نیه.
پێوه‌ندی ده‌ره‌کی:
*که‌س به‌رپرسی پێوه‌ندی ناوخۆیی حیزب و هاوپه‌یمانان نه‌بێت.
*که‌س به‌رپرسی پێوه‌ندی به حیزبه‌کانی تر نه‌بێت.
4. ستراتژی:
*لێکدانه‌وه‌ت نه‌بێ له سه‌ر کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا، هیچ گرینگ نیه خه‌ڵک چۆن بیر ده‌کاته‌وه، خۆت باشتر ده‌زانی.
*پلاتفۆڕم شتێکی بێ که‌ڵکه.
*هیچ گرینگ نیه حیزبه‌کانی تر چ ده‌ڵێن.
*دژ به‌ره‌کانت ناتوانن باش بیر بکه‌نه‌وه.
5.ستراتژی پێوه‌ندیه‌کان:
*به‌رهه‌مه‌کانت شێ مه‌که‌وه.
*داوای هیچ شتێک له هیچ که‌س مه‌که ، ته‌نانه‌ت بۆ هاوکاری.
*که‌ڵک له ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کان وه‌رمه‌گره.
*قه‌ت خۆت ئاماده مه‌که بۆ چاوپێکه‌وتن و قسه کردن.
*بۆت گرینگ نه‌بێت ڕۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێره‌کان چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه.
*بۆ ده‌بێ له 30 چرکه دا قسه‌ی 30 خوله‌ک بکه‌ی؟
*بێ موبالات به،خێرا قسه‌کانت بگۆڕه، باش نیه هه‌ر یه‌ک په‌یام بڵێیه‌وه.
* هه‌موو شتێک به هه‌موو که‌س بڵێ، به‌تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌وانان.
* ئه‌گه‌ر بۆت ده‌کرێ درۆ بکه،ئه‌گه‌ریش نا هه‌وڵ بده.
6.کۆتایی:
*خه‌ڵک ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت وئیشتان بۆ ده‌که‌ن، هه‌رگیز مه‌ڵێ سپاس، دڵخۆشی لایه‌نگران مه‌ده‌وه.
* هه‌موو کات ده‌توانن ئه‌م پێشنیارانه به کار بێنن، باوه‌ڕمان پێ بکه‌ن، ته‌نیا چه‌ند له‌و پێشنیارانه زۆر به باشی ده‌بنه هۆی دۆڕاندن.
+ڕاسته خاڵه‌کان 100 نین، چاوه‌ڕوانین ئێوه به هه‌ڵه‌کانتان ته‌وای بکه‌ن........!!!!