بنه‌ماکانی دێمۆکڕاسی
ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه، مافه‌کانی که‌مینه
ڕه‌نگه له سه‌ره‌تا دا وا بێته پێش چاوو که یاسای دێموکڕاتیکی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و پارێزگاری له مافه‌کانی تاک و که‌مینه دژایه‌تیان له گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بێت، به‌ڵام له ڕاستی دا ئه‌و دوو شته جمکانه و کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی دێموکراسین.
ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ ڕێکخستنی حکومه‌ت و بڕیاردان له سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگا، نه‌ک رێچکه‌ی سه‌رڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه. هه‌ر وه‌ک چۆن تاقمێکی خۆداسهپاندوو مافی سه‌ره‌ڕۆیی و ئازار دانی خه‌ڵکی نیه،هه‌ر ئاواش زۆرینه، ته‌نانه‌ت له دێموکڕاسیش دا، بۆی نیه ماف و ئازادیه‌کانی که‌مینه و تاکه‌کان زه‌وت بکات.
که‌مینه‌کان – به هه‌ر هۆیه‌کی مێژوویی، باوه‌ڕی ئاینی، هه‌ڵکه‌وتی جوغرافیایی، راده‌ی داهات، یان دۆڕاندن له هه‌ڵبژاردن و کێبه‌رکێی سیاسی دا- ببنه که‌مینه ، مافه سه‌ره‌کیه‌کانیان پارێزراوه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ڵبژێردراو و هه‌ڵنه‌بژێردراو بۆی نیه ئه‌م مافانه‌یان ڵێ زه‌وت بکات.
که‌مینه‌کان ده‌بێ دڵنیا بکرێن له‌وه‌ی که پێناسه و مافه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌پارێزرێن. هه‌ر کات ئه‌و دڵنیایه به کرده‌وه سه‌لمێندرا، که‌مینه‌کان ده‌توانن به‌شدار و چالاک بن له رێکخراوه دێموکراتیکه‌کانی وڵاته‌که‌یاندا.
ئه‌و مافه سه‌ره‌کیانه‌ی ده‌بێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتیکه‌وه بپارێزرێن بریتین له: ئازادی به‌یان، ئازادی دین و باوه‌ڕ،به‌هره‌مه‌ند بوونی یه‌کسان له پشتیوانی یاسا، وئازادی ڕیکخراو، ڕاده‌ربڕین، ڕخنه، و به‌شداری ته‌واو له پرسه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
دێموکڕاسیهکان ده‌زانن که پارێزگاری کردن له مافه‌کانی که‌مینه و پارستنی پێناسه‌ی کلتوری، داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ست و ویستی تاکه‌کان، وکار و باری ئایینی، له ئه‌رکه سهرهتاییهکانیانن.
به فه‌رمی ناسینی ئه‌و گروپه نژادی و کلتوریه جیاوازانه‌ی له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا سه‌یر و نه‌ناسراون ، گرینگ‌ترین و ئاسته‌مترین کێشه و ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکڕاتیکن. دێموکڕاسیهکان له‌و باوه‌ڕه‌دان که جیاوازیه‌کان خه‌زێنه‌یه‌کی به نرخن و گرفتی پێناسه، کلتور و بایخه جیاوازه‌کان به هۆکاری هێز، ده‌وڵه‌مه‌ندی و پۆشته بوون ده‌زانن نه‌ک مه‌ترسی و قه‌یران.
له ڕاستی دا وه‌ڵامێکی ڕوون بۆ چاره‌سه‌ری پرسی جیاوازی بۆچوون و بایخه‌کانی که‌مینه له ئارادا نیه،به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه که له پرۆسه‌ی دێموکڕاتیکی لێبوردن، وتووێژ، و ویستی هاوکاری و پێکه‌وه‌سازان دا، کۆمه‌ڵگا ئازاده‌کان ده‌گه‌نه هاوده‌نگیه‌ک که تێیدا جمکانه‌ی دێموکڕاسی یانی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و مافه‌کانی که‌مینه هاوڕێ و ئاواڵی یه‌کتر ده‌بن.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا

و: سمایل ئیبراهیمی